ناوهڕۆك
بەفیڕۆدەرەکانی کات
هەموو شارستانییەکانی مرۆڤایەتی جەختیان لەسەر گرینگی کات کردووەتەوە، هەموو فەیلەسوف و داناکان هۆشداریان داوە لەبارەی کەمتەرخەمیکردن و بەفیڕۆدانی کاتەوە. لە ئاینەکاماندادەبینیین پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لەسەر بێت جەختی لەسەر گرینگی کات کردووەتەوە و فەرموویەتی (نعمتان مغبون فیهما کثیر من الناس الصحە والفراغ)واتە دوو بەخشیش زۆرێک لە خەڵکی تێیدا دۆڕاون تەندروستی و دەستبەتاڵیی. مەبەستی پێغەمبەر ئەوەیە ئەو دوانە بەخشیشی خودان، کەچی زۆرێک لە خەڵکی وەکو پێویست سودی لێ وەرناگرن و وەکو هەلێک نایان قۆزنەوە. کەسێکی ژیر نیە ئەوەی کاتی خۆی بەفیڕۆ بدات، دەمژمێرەکانی بفەوتێنێت، چونکە لە ڕاستیدا بەوکارە ژیانی خۆی کۆتایی پێ دەهێنێت. ئیمام حەسەنی بەصەری دەڵێت ئەی نەوەی ئادەم، تۆ بریتیت لە تەمەنی خۆت، خۆ ئەگەر ڕۆژێک لە ژیانت ڕۆیشت، ئەوە یانی هەندێک لە تۆ ڕۆیشتووە. کەسی ژیر ئەوەیە کاتەکەی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و نمونەیی بەسەر دەبات، ڕێ نادات شتە بچووکەکان سەرقاڵی بکەن، دەست بەسەر تەمەنی خۆیدا دەگرێت.
بۆچی کاتەکانمان بەفیڕۆدەڕۆن؟
بە تێڕوانین لە واقیعی مرۆڤ، دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە دوو هۆکار هەن و بەشێوەیەکی دیار و بەرچاو کاریان کردۆتە سەر خەڵکی و وایان لێکردوون بەو شێوە ناڕێکە کاتەکانیان بە فیڕۆ بدەن، ئەوانیش بەهاکان و نەریتەکانن. تۆ ئەی خوێنەری هێژا بیروباوەڕەکانت لە دوو سەرچاوەی سەرەکییەوە وەرگرتوون ئەوانیش
دایک و باوکت ئەو شتانەی بەردەوام بە گوێی تۆیاندا داوە و ئەو ڕێگایانەی کە لە زەین و بیری تۆدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاتەکانت، بڵاوییان کردۆتەوە، هەروەک لە ڕێی هەڵسوکەوتی خۆیان لەگەڵ کاتدا، دواتر تۆ فێریان بویت. ئەوەی تێبینی کروە ئەو خێزانانەی لە کێڵگەی منداڵەکانییاندا ڕێکخستنی کارە لە پێشینەکان و باشترین مامەڵەیان لەگەڵ تۆ کردووە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و ڕێک و پێک مامەڵەیان کردووە و کاتیان بەفیڕۆنەداوە، لای منداڵەکانیان هەستکردن بە گرینگی کات و مەیلی کەمتەرخەمی و بەڕێکردنیان کەمتر بوە لەوانی دیکە. بە پێچەوانەوە خێزانگەلێک بە پشێوی و گوێنەدان بە چرکەکانی دەمژمێرەکەیان دەناسرێنەوە، لەکێڵگەی منداڵەکانیاندا تۆوی بەفیڕۆدانی کات و کام بەهاییان بۆ کات چاندووە، دەوروبەرەکەت ئەندامانی خێزان، هاوسێ و ئامڕازەکانی ڕاگەیاندن، دەبنە هۆی پێدانی بەهایەک بە مرۆڤ، بە کورتی ئەو کۆمەڵگەیەی وا گەورە دەبن، ئەوەی حیسابی بۆنەکەن، کات بێت، بە داخێکی گەورەوە، ئێمەش بەم بەها و بیروباوەڕانەوە دەژین کە لە باب و باپیران و دایک و باوک و ژینگەکەمانەوە وەرمانگرتوون، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ناخودئاگا ڕەگی ئەو گوێنەدان و کەمتەرخەمییە لەبەرامبەر کاتدا، لەمنداڵەکانیشماندا دەڕوێنین، بۆئەوەی ببێتە میراتێکی قورس و گران بەسەر شانییانەوە و لەبەردەم پەرەگرتن و پێشکەوتنیاندا، ببێتە ڕێگر. جا بۆ ئەوەی لە بازنەیەکی بۆشدا نەخولێننەوە، یەکەمین هەنگاوێک بۆ تێکشکاندنی ئەو بەها و بیروباوەڕانە، وەسیەتی پێ بکەم، بریتییە لە "بڕوابوون بەوەی کات بەنرخترین شتێکە کە ژیان بە ئێمەی بخشیوە" دوای نەریت و بەهاکان، هۆکارێکی دیکەی گرینگیمان هەیە و دەبێتە هۆی بەفیرۆچوونی کاتەکانمان، ئەویش لە "تێڕوانینی نەرێنی بۆ خود" وەکو پێشتر وتمان تۆ لەسەر چەندان نەریتی نەرێنی و ئەرێنی بەرنامەڕێژکراوی، لە خێزان و دەوروبەرەکەتەوە ئەو شتانەت وەرگرتوون، ئەو بەرنامەسازییە کاری خۆی لەسەر بیروباوەڕت کردووە و وای لێ کردوویت نەتوانیت کاتەکانت ڕێک بخەیت. هەروەک ئەو بیروباوەڕانە وازت لێ ناهێنن بەردەوام دەبنەوە بە میوانی تۆو هەرکات دەرونت بەرەو ڕیزکردنی کارە لە پێشینەکان و ڕێکخستنی ژیانت بانگت بکات، بیروباوەڕە نەرێنییەکان تەشریفیان دەهێنن و ورەت دا دەبەزێنن و ئەو قورسیانە دەهێننە بەر چاوت کە لەوانەیە لە کاتی هەستان بەو شتانە ی حەزیان لێ دەکەیت، بێنە پێشت چارێکی دیکە دووبارەی دەکەمەوە، لە ڕاستیدا وەستان لە بەرامبەر ئەو هەموو بیرۆکە نەرێنییانە و بەرەو ڕوبەڕووبونەوەی مەیدانخوازییەکان، پێویستیان بە پابەند بونێکی ڕاست بە فێربوون و جێبەچێکردنیەتی، تاکو بتوانیت کۆتاییان پێ بهێنیت و تێکیان بشکێنیت.